له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكرا له یه‌كێك له بازاڕه میللییه‌كانی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا دوو كه‌س كوژران و 11ی كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه ئه‌منییه‌كان ، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری پێك ئه‌ب بووه‌و دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش شوێنه‌كه گه‌مارۆدراوه‌و برینداره‌كانیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و ته‌رمی دوو كوژراوه‌كه‌ش ره‌وانی پزیشكی دادی كراون.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.