ئهمرۆ سێشهممه 25 ى 12 ى 2018 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، 6 بهرپرسى باڵا لهبزووتنهوهى ئیسلامى كوردستان دهست لهكاركێشانهوهى خۆیان لهڕیزهكانى ئهو پارتهدا ڕاگهیاند
لهبهشێكى راگهیاندراوهكهدا هاتووه ، ئێمە كە پێكهاتووین لەژمارەیەك لەئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى بزووتنەوەى ئیسلامى، دواى دانبەخۆداگرتنێى درێژخایەن و گرتنەبەرى هەموو ڕێگایەكى گونجاو بۆ ڕێگرى لە بەلاڕێدابردنى بزووتنەوەو كۆتاییهێنان بەقۆرخكارى و دەسەڵاتى تاكڕەوى و بەهەدەردانى وزەو تواناى كادیران و ئەندامانمان و لەپێناوى لەدەستنەكانى زیاترى پێگەى سیاسى و جەماوەرى بزووتنەوەى ئیسلامى، دواى ئەوەى چەندین جار ڕێگاچارەى دروست و حەكیمانەمان خستەبەردەستى كەسى یەكەم و شوراى ناوەندى، بەڵام دەسەڵاتى تاكڕەوانەو قۆرخكارى لەناو حزبدا لەلایەن كەسى یەكەمەوە هەمیشە دەبووە هۆكارى سەرەكى لەباربردنى هەوڵەكانى چاكسازى و ڕێكخستنەوەى بزووتنەوەى ئیسلامى
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
راگەیەنراوێك بۆ ئەندامان و كادیران و بنەماڵەى شەهیدانى بزووتنەوەى ئیسلامى و
ڕاى گشتى خەڵكى كوردستان.
ئێمە كە پێكهاتووین لەژمارەیەك لەئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى بزووتنەوەى ئیسلامى، دواى دانبەخۆداگرتنێى درێژخایەن و گرتنەبەرى هەموو ڕێگایەكى گونجاو بۆ ڕێگرى لە بەلاڕێدابردنى بزووتنەوەو كۆتاییهێنان بەقۆرخكارى و دەسەڵاتى تاكڕەوى و بەهەدەردانى وزەو تواناى كادیران و ئەندامانمان و لەپێناوى لەدەستنەكانى زیاترى پێگەى سیاسى و جەماوەرى بزووتنەوەى ئیسلامى، دواى ئەوەى چەندین جار ڕێگاچارەى دروست و حەكیمانەمان خستەبەردەستى كەسى یەكەم و شوراى ناوەندى، بەڵام دەسەڵاتى تاكڕەوانەو قۆرخكارى لەناو حزبدا لەلایەن كەسى یەكەمەوە هەمیشە دەبووە هۆكارى سەرەكى لەباربردنى هەوڵەكانى چاكسازى و ڕێكخستنەوەى بزووتنەوەى ئیسلامى، سەرەنجام بزووتنەوە بەم بارودۆخە لاوازە گەیشت کەهەموومان دەیبینین، لەکۆتا هەوڵیشماندا لە ۱/۱۱/۲۰۱٨ پرۆژەیەکی چاکسازیمان دایە ڕابەری گشتی و مەکتەبی سیاسی کە گرنگترین خاڵەکانی بریتی بوون لە:
1-كۆتاییهێنان بە تاكڕەوى و قۆرخكارى لەبڕیارو بەڕێوەبردنى حزبدا.
2-ئاشكراكردنى سەرچاوەكانى داهات و دارایى و چۆنیەتى سەرف و خەرجى و سپاردنەوەی بەمەکتەبی دارایی.
3-كۆتاییهێنان بەناڕوونى لەسیاسەتى بزووتنەوەدا لەسەر ئاستى ناوخۆو دەرەوە.
4-كۆتاییهێنان بە كارى بێ سەروبەرى و گێڕانەوەى رۆڵ بۆ سەرجەم ئۆرگانەكانى باسك و ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردیەتى لەچوارچێوەى پەیڕەو و پرۆگرامى ناوخۆى بزووتنەوەى ئیسلامى.
لەبەر ئەم بارودۆخە نەخوازراوەو بێ ئاکامکردنی هەوڵەکانمان ئێمە ئەم ئەندامانەی ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى بزووتنەوەى ئیسلامى بڕیارى دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان دا لەئەندامیەتی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی..
کامیل مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی محمد ئەمین ئاشوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی محسن محمد ئەمین ئەندامی مەکتەبی سیاسی م. عبدالغفور چەمچەماڵ ئەندامی سەرکردایەتی ئارام کەمال ئەندامی سەرکردایەتی سەرباز خۆشناو ئەندامی سەرکردایەتی
۲٥/ ۱۲ / ٢٠١٨
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.