Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 14:07

پارتی دیموکراتى کوردستان جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکات

پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر لە شادی و بەختەوەری دا بن
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی  هاتنەوەی جەژنی لەدایك بوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، هیوادارین هاتنەوەی ئەو جەژنە، مایەی خێروخۆشی و شادی و دڵنەوایی بێت بۆ گشت لایەك.

جێگای شانازیە كە هەرێمی كوردستان هەمیشە و بەدرێژایی مێژوو لانكەی شارستانێتی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی بووە، بۆیە پێویستە تێكرای پێكهاتە ئیتنی و ئایینییەكانی كوردستان  هەوڵی قووڵكردنەوەی ئەو كولتوورە دێرینە راست و دروستە بدەن و نموونەی ئەو فرەرەنگییە راستەقینەی برایەتی و تەباییە بن.

دووبارە وێرای پیرۆزباییمان، پشتیوانی خۆمان بۆ گشت پێكهاتە ئیتنی و ئایینییەکان بە گشتی و خوشک و برایانی مەسیحی بەتایبەتی دووپات دەكەینەوە بۆ دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی و ئایندەیەكی گەشتر..

جارێكی دیکە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر لە شادی و بەختەوەری دا بن..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.