Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:50

بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌جمه‌دین که‌ریم بۆ پۆستى پارێزگارى که‌رکوک ده‌کات

پۆستى پارێزگارى شارى كه‌ركوك مافى ره‌واى گه‌لى كورده‌
کوردستان TV
100%

به‌پێ هه‌واڵێكى ئه‌ل سومه‌رییه‌ نیوز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، حه‌سه‌ن شێخانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى دوو پێشهاتى كردووه‌ بۆ پرسى پارێزگارى شارى كه‌ركوك. 

شێخانى وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پرسى پارێزگارى شارى كه‌ركوك له‌ چوارچێوه‌ى یاسا ده‌ستورییه‌كانى عێراقدا مافى پشكى كورده‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێگه‌ى كورد له‌ شارى كه‌ركوك له‌ هه‌موو پڕۆسه‌كانى ده‌نگداندا یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه‌. 

حه‌سه‌ن شێخانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، پشنیارى ئه‌وه‌ى كردووه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى پێشووى شارى كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ى خۆى. 

شێخانى به‌ سومه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند: پۆستى پارێزگارى شارى كه‌ركوك مافى ره‌واى گه‌لى كورده‌ و له‌م كاته‌دا بۆ چاره‌سه‌رى پۆستى پارێزگارى شارى كه‌ركوك واباشه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر پۆسته‌كه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا، یاخوود به‌ زووترین كات ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا كۆبوونه‌ویه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  پارێزگارێك ده‌ستنیشان بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.