لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان كه له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردۆته‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 25ى 12ى 2018 لەسەر ڕێگای (رزگاری - سەرقەلا نزیک گوندی سەیدە)، ئۆتۆمبیلێکی جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) کۆنترۆڵی لەدەست داوە دواتر وەرگەڕا .
هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت: به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه 2 كه‌س برینداربوون، زیانیش بەر ئۆتۆمبیلەکە کەوت .
ڕاشیگه‌یاندووه، بریندارەکان بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخوشخانەی کەلار بەشی فریاکەوتن کران .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.