ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، باكه‌س پارتى تاقى نه‌كاته‌وه
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی وا بیر ده‌كاته‌وه كه به‌بێ ئه‌وان حكومه‌تی هه‌رێم پێك ناهێت یان دوو ئیداره‌یی دروست ده‌بێت به هه‌ڵه داچووه.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پارتی هه‌روه‌ك به‌ڵێنی داوه حكومه‌تێكی به‌هێز دروست ده‌كات كه هی هه‌موو كوردستان بێت ، بۆیه با هیچ لایه‌نێك پارتی تاقی نه‌كاته‌وه، تا بكرێ چاوه‌روان ده‌بین.
لهكۆتادا ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دڵنیابن حكومه‌تی هه‌رێم له كاتی یاسایی خۆی پێك دێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بێت یان به‌بێ یه‌كێتی، له‌وه‌یاندا خۆیان سه‌رپشك ده‌بن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.