به پێی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه ئه‌وه خراوه‌ته روو كه پۆلیس بابا نوێلی ده‌ستگیركردووه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌قید عه‌لا غانمی، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ربه‌لا ده‌ڵێت: هیچ ده‌ستگیركردنێكی له‌مشێوه‌یه له پارێزگاكه‌مان نه‌بووه.
ده‌شڵێت: دوای به‌دواداچوونمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه كه گوایه پۆلیسی كه‌ربه‌لا ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركردووه، وێنه‌ی بابانوێلی سوریایه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان له پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقدا بووه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان به ئۆتۆمبێلی خۆیان بابا نوێلیان گواستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیاری به‌سه‌ر منداڵان دابه‌ش بكات.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.