هێزەكانی حشدی شەعبی ئەمریكای تۆمەتباركرد بەوەی رێگە بۆ چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش خۆش دەكات دزە بۆ ناو خاكی عێراق بكەن دوای ئەوەی بڕیاریاندا هێزەكانیان لە خاكی سوریا بكشێننەوە و ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر مەترسییەك .
حەیدەر عادل یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی نەینەوا لە هێزەكانی حشدی شەعبی لە لێدوانێكیدا ئاماژەی دا بەوەی هێزەكانیان لە پارێزگای نەینەوا ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێك رووبدات ، روونیشیكردەوە كە ئەمریكا نوێ نییە ئەو جۆرە هەنگاوانە دەنێت و رێگە بۆ چەكدارانی داعش خۆش دەكات دژ بە عێراق بەكاریان بێنێت .
رایگەیاند كە هەموو هێزەكانیان هەماهەنگن لە گەل تەواوی هێزە ئەمنییەكان و فرۆكە جەنگیەكانی هێزە ئاسمانییەكان بۆ ئەوەی سنووری عێراق بپارێزن
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.