Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:42

فازل نه‌بی : 15 تریلیۆن و شه‌ست ملیار دینار له‌بوودجه‌ى عێراقدا به‌شى کوردستانه‌

له‌بوودجه‌ى عێراقدا سته‌م له‌گه‌لی كوردستان ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

فازل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌میانى به‌شداری كردنى  له‌به‌رنامه‌ى دیڤچووندا  له‌باره‌ى بوودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم كوردستان له‌بوودجه‌ى 2019ى عێراقدا رایگه‌یاند ،  له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان مافى خۆیه‌تى داواكاریه‌كانى له‌رووی شایسته‌ داراییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆی جێ به‌جێ بكرێت ،  له‌ 2017 ، 2018 سته‌مێكى زۆر له‌گه‌لی كوردستان له‌بوودجه‌ى عێراقدا له‌خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرێت 


فازل نه‌بی ڕاشیگه‌یاند ، به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراق  له‌ 17% بووه‌ته‌  %12  ، له‌كاتێك ده‌بێ ڕێژه‌ى %17 بۆ هه‌رێمى كوردستان دابینبكرێت له‌رووی یاساییه‌وه‌ تا ئه‌و ڕۆژه‌ى سه‌رژمێری ده‌كرێت  ، ئه‌و كات به‌پێى سه‌ر ژمێری و ئه‌نجامه‌كه‌ى ڕازین به‌دیاری كردن و پێدانى بوودجه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان 


 بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕاشیگه‌یاند ، 6 تریلیۆن  زیاتر له‌پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراقدا بڕدراوه‌ ،  پشكی هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه‌ى عێراقدا 15 تریلیۆن و  شه‌ست ملیار دیناره‌  ، به‌ڵام ئه‌و شایسته‌ داراییه‌ كه‌مافى كورده‌ نادرێت به‌گه‌لی كوردستان به‌ڵكو له‌ئێستادا 9 تریلیۆن و 750 ملیار دینار بۆ كوردستان دانراوه‌

 فازل نه‌بی راشیگه‌یاند ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌نیا به‌شى 11 مانگی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات 


 لێدوانه‌كانى فازل نه‌بی  له‌به‌رنامه‌ى دیڤچوون : 

 شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.