له دوو رووداوى جیاجیادا له باشوورى شارى كه‌ركوك 14 هاوڵاتيى له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانى داعشه‌وه رفێندران .
به پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى عێراقه‌وه، شه‌وى رابردوو له سنوورى ناحیه‌ى ره‌شاد له گوندى ئهلمبهدهد و زه‌باع چه‌كدارانى داعش به ماتۆڕ 14 هاوڵاتیان رفاندووه و له نێوانیاندا موختارى گوندى زهباعى تێدابووه .
سه‌رچاوه‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردووه داعشه‌كان 3 ئامێرى تراكتۆریان دزیوه و به‌ره‌و دوڵى زغیتون هه‌ڵهاتوون كه ناوچه‌یه‌كى سه‌خته له‌رووى هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه‌كه‌یه‌وه و داعش وه‌كو حهشارهگه به‌كارده‌هێنێت .
هاوكات سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه هێزه‌كانى عێراق له ئێستادا هه‌وڵى ئازادكردنى رفێندراوه‌كان ده‌كه‌ن له ژێر ده‌ستى داعش .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.