Erbil 4°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 01:47

له‌ سالى 2018دا هیچ رۆژنامه‌نووسێک له‌ عێراق نه‌کوژراوه‌

لە ساڵی 2018دا 80 رۆژنامەنووس لە جیهان کوژراون
کوردستان TV
100%

بۆ یەکەمینجار لە دوای ساڵی 2003ەوە، ساڵێک تێپەڕدەبێت و هیچ رۆژنامەنووسێک لە عێراق ناکوژرێت.

رێکخروای رۆژنامەنووسانی بێ سنوور لە راپۆرتی ساڵانەی نووسیوتی: "دوای سێ ساڵ لە جەنگی خوێناویی و سەرکەوتنی حکوومەت بەسەر داعشدا، ئەو شوێنانە کۆنتڕۆڵکران کە ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەنووسی تێدا کوژران".

دەشڵێت: "هیچ کەیسێکی کوشتنی رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2018 لە عێراق تۆمار نەکراوه‌".

هەر لە راپۆرتەکە هاتووە، لە ئەفغانستان 15 رۆژنامەنووس، لە سووریا 11 رۆژنامەنووس و لە یەمەن هەشت رۆژنامەنووس بەهۆی جەنگەوە کوژراون.

هەروەها لەو وڵاتانەی جەنگیان تێدا نییە و رۆژنامەنووسێکی زۆریان تێدا کوژراوە، مەکسیک بە 9 رۆژنامەنووس و ئەمەریکا بە 6 رۆژنامەنووس پلەی یەکەمیان گرتووە.

بە تێکڕا لە ساڵی 2018، 80 رۆژنامەنووس لە جیهان لە کاتی کارکردنیان کوژراون و بوونەتە قوربانی جەنگ و توندووتیژییەکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.