Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:38

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش دەستی پێکردووەتەوە

كۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو
کوردستان TV
100%

له ‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و هاوپه‌یمانی دژ به ‌داعش له‌ ‌هه‌ولێر، به ‌وردی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق تاوتوێ كران و دووپات كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ریشه‌كێشكردنی ته‌واویه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان به ‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌رزه‌وی.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 24/11/2018 بە سەرپەرشتیی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و بە ئامادەبونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال مەحەمەد سەرۆك ئەركانی وەزارەت و نوێنەری هاوپەیمانان كۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به ‌وه‌كاله‌ت پیرۆزبایی جه‌ژنی كریسمسی له‌نوێنه‌رانی ووڵاتانی هاوپه‌یمان كردو هیوای خواست جه‌ژنێكی ئاسووده‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێ بكه‌ن.

له‌  كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتی بەشەكان خوێندرایەوە و تیشك خرایە سەر ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق، بە گوێرەی ئەو راپۆرتانە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش دەستی پێکردووەتەوەو لە ئەنجامی كردەوە تیرۆریستییەكان دەیان كەس لە خەڵکی سڤیل كوژراون و بریندار بوون و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری و گرفت بۆ خەڵک و پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە خاپوورکراوەکانی عێراق.

هه‌ر له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هاوئاهەنگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەپێناو سنوردارکردنی جموجۆڵی داعش به ‌پێویست زانرا، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا وا ده‌خوازێت ته‌واوی هێزه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی باشتر و تۆكمه‌ بكرێن.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، ئاماده‌بوان تاوتوێی میكانیزمێكی گونجاوی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌یان كرد و هیوایان خواست كه‌شێكی له‌بار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بڕەخسێندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.