Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:45

30 پێشمەرگەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان ئازادکران

له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون
کوردستان TV
#7
100%


31 پێشمەرگە کە لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکرابوون ئازادكران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێكی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی بەناوی سوپای عێراق و هەواڵگری عێراق لە سەنتەری شنگال چوونە سەر بارەگایەكی هێزی پاراستنی ئێزدخان.

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە شنگال رایگەیاند ئەو پێشمەرگانەی، کە لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکرابوون پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 24/12/2018 ئازادكران.

شەشۆ ده‌ڵێت: بەشێك لە چەكی پێشمەرگەكان تاوەكو ئێستا لەلای ئەو هێزەی حەشدی شەعبی ماوە، کە بە دیاریكراوی حەوت كلاشینكۆف ‌و دوو دەمانچەمان لەلای حەشد ماوە، داوای ئەوانەشمان كردووەتەوە.

گوتیشی: به‌و هێزانه‌مان وتووه‌ قبوڵی ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ دووبارببێته‌وه‌، ئه‌وا شه‌ڕ رووده‌دات و كوشتاری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

شەوی ڕابردوو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە لە سەنتەری شنگال چوونە سەر بارەگایەكی هێزی پاراستنی ئێزدخان ‌و ٣٠ پێشمەرگەی ئەو هێزەیان دەستگیرکرد، هەرچەندە ئەمڕۆ ئازادیان کردن، بەڵام دۆخەکە هێشتا ئاسایی نەبووەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.