راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرجهم خوشک و برایانی مەسیحی كرد.
بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین و ھیوای جەژنێکی پڕ لە بەختەوەری و کامەرانیان بۆ دەخوازین.
کوردستان چۆن هەمیشە ناوەندی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینی و نەتەوەییە، بەردەوامیش بێ جیاکاری پەناگە و مالێکی ئارام بووە بۆ هەموو ئەوانەی بەهۆی زوڵم و زۆردارییەوە پەنایان بۆی هێناوە .
لەم بۆنەیەدا هیوادارین ئاشتی و سەقامگیری لەسەرانسەری ناوچەکە بەرقەرار بێت بۆ ئەوەی زەمینەی پێشکەوتن و ئاوەدانی بڕەخسێت و کۆتایی بەو نەهامەتیانە بێت، کە ساڵانێکە بەرۆکی ناوچەکەی گرتۆتەوە.
مەسرور بارزانی
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
2018/12/24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.