لهراگهیاندراوێكدا كهلهههژماری خۆیان لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاوی كردیتهوه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى ههولێر ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵا ی تۆمار کرد لە لایەن پۆلیس کەوا جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکاوە و کەل و پەلی نێو ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو توانی لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیری بکەن.
لەمبارەیەوە (ڕ.پ.٥/ کاوە قاسم کریم) ڕێپێدراوی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی کەل و پەلی ناو ئۆتۆمبێلەکە، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرا، بە پشت بەستنمان بەکامێرای چاودێری توانیمان شوناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین بەناوی (ل.ع.ن) تەمەن (۲۹) ساڵ، کە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ڕایکردبوو بۆ شاری کەرکوک، هێزەکانمان دەستیان بە تۆمەتبار گەیشت و توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ شاری هەولێر.
پۆلیسى ههولێر ڕاشیدهگهێنێت ، تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی بڕی (٤۰٫۰۰۰٫۰۰۰) چل ملیۆن دیناری عیراقی ،پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانی بەردەم دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)...
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.