له‌ئاگاداریه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان وشۆفێران و كۆمپانیاكانی كرین وفرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه ، كه‌وا به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانی 30/12/و31/12و 1/1/2019 كرایه پشووی فه‌رمی ، بۆیه بۆئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ماوه‌ی 60رۆژه‌كه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلیان ته‌واو ده‌بێت ده‌بێت له‌رۆژی چوار شه‌ممه 2/1/2019 یه‌كسه‌ر سه‌ردانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، سه‌ردانیان له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه بریاری لێژنه وه‌رگن بۆقهرهبو كردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه بۆئه‌وه‌ی توشی سزای یه‌ك ملیۆن دیناره‌كه نه‌بن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت له‌رۆژی چوارشه‌ممه 2/1/2019 نه‌یه‌ت بۆوه‌رگرتنی بریاری لێژنه له‌م مافه بێ به‌ش ده‌بێت وتوشی سزا ده‌بێته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.