له‌راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ24/11/2018 بە سەرپەرشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت بە ئامادەبونی سەربەست لەزگین بری
لهراگهیاندراوێكداكاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال مەحەمەد سەرۆك ئەركانی وەزارەت و نوێنەری هاوپەیمانان كۆبونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ڕاشیدهگهیهنن ، له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش لهشاریههولێر، به‌ووردی بزاوت و جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه جیاجیاكانی عێراق تاوتوێكراو دووپات كرایه‌وه له‌سه‌ر ریشه‌كێشكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌رزه‌وی.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت پیرۆزبایی جه‌ژنی كریسمسی له‌نوێنه‌رانی ووڵاتانی هاوپه‌یمان كرد‌و هیوای خواست جه‌ژنێكی ئاسووده له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێ بكه‌ن.
دواتر راپۆرتی بەشەكان خوێندرایەوە و تیشكخرایە سەر رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق، بە گوێرەی ئەو راپۆرتانە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش دەستیپێکردۆتەوەو لە ئەنجامی كردەوە تیرۆریستیەكان دەیان كەس لە خەڵکی سڤیل كوژراون و برینداربوون. ئەمەش بۆتە دروستبوونی ناسەقامگیری و گرفت بۆ خەڵک و پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە خاپوورکراوەکانی عێراق.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هەماهەنگی نێوان هێزه‌كانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پێناو سنوردارکردنی جموجۆڵی داعش به‌پێویست زانرا، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا وا ده‌خوازێت ته‌واوی هێزه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی باشتر‌و تۆكمه بكرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، ئاماده‌بوون تاوتوێی میكانیزمێكی گونجاوی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌یان كرد و هیوایان خواست كه‌شێكی له‌بار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دابهێنرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.