ئاری هه‌رسین، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌ته‌وه‌یی له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌خولی پێشوودا له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایدهگهێنێت ، 49 ملیۆن دیناره‌كه‌ی خانه‌نشین بوونم ده‌به‌خشم به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، له نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، هۆكاری به‌خشینی پاره‌كه‌ی روونده‌كاته‌وه.
ده‌قی نووسیهنهكهى ئاری هه‌رسین :
كوردستان یان نه‌مان
بۆ به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كاك ئازاد تۆفیق
سڵاوی گه‌رم…
هه‌ر وه‌ك به‌ڕێزتان ده‌زانن قانونی خانه‌نشینی پارله‌مانتاران به جۆرێك ڕێكخراوه كه له كاتی خانه‌نشین كردنیدا دوا مووچه‌ی پارله‌مانتار له ٦ مووچه ده‌درێت و وه‌ك پاداشتێك پێی ده‌درێت. ئه‌م پاداشته له ئێستادا ده‌كاته ٥٢ ملیۆن كهسرێك دینار. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نده له دوا مووچهمدا ئه‌ندامی هیچ لیژنه‌یه‌كی پارله‌مانی نه‌بووم بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و ٦ مانگه ٥٠٠ هه‌زار دینار كه‌متر وه‌رده‌گرم ئه‌وا پاداشته‌كه‌ی به‌نده ده‌كاته ٤٩ ملیۆن و كهسرێك.
دوو كرده‌وه‌ی قێزه‌وه‌نی (كیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال) له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری دڵ پڕ له قینی عێراق كه به‌رهه‌می شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بین، به بێ چه‌ندو چۆنی ده چنه خانه‌ی جینۆساهدهوه كه هه‌موو دونیای دیموكرات خوازی خۆر ئاوا، به‌ره‌ی وڵاتانی سۆسیالیستی و وڵاتانی ئیسلامی لێی بێده‌نگ بوون و، هه‌ر هه‌مویان له بێ هه‌ڵوێستیاندا خۆیان دهخڵهفاند. زۆریش به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كوردیش له‌به‌ر دووبه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی ناو ماڵی خۆمان، ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانی ته‌نانه‌ت (ته‌سویق)ی نه‌هامه‌تیه‌كانمان بكه‌ین و وه‌ك جوله‌كه تۆڵه‌یه‌كی قانونیی خۆمان بكه‌ینه‌وه و ببینه ده‌وڵه‌ت.
بنه‌ماڵه‌ی ئێمه جگه له جوانه‌مه‌رگی خوشكمان (مهاباد محه‌مه‌د هه‌رسین)، شه‌هید حاجی عێزه‌ت و خانه‌واده كهشیمان له تاوانی كیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه له‌ده ست داوه. له ئێستادا بۆ ئێمه هه‌موو شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی قهبرسانێكه و له هه‌ر كویهكیدا (فاتیحا)یه‌ك بخوێنین به ئارامگه‌ی ئه‌به‌دی شه‌هیده‌كانمانی ده‌زانین، چونكه ته‌رمی شه‌هیده‌كانی خۆمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، به جۆرێك كه ته‌نانه‌ت (ڕه‌حمه‌خان)ی دایكمان هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی چاوه‌ڕوان بوو ڕۆژێك له ڕۆژان مهاباد خانی كچی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه.
له ئێستادا هه‌ڵه‌بجه بوه ته پارێزگا‌و، پایته‌خت و سیمبۆلیكی نه‌هامه‌تی و مه‌زڵومیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كه. هه‌ر بۆیه‌ش له‌وپه‌ڕی كه‌م دهسهڵاتیمهوه، بڕی ٤٩ ملیۆن دینار له پاداشته‌كه‌ی به‌نده وه‌ك هاوكاری و دیاریه‌كی كه‌م بایه‌خ بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه قوبوڵ بفه‌رموون.
دواجار دوو تێبینی بۆ ڕای گشتی به پێویست ده‌زانم:
یه‌كه‌م: به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ماڵ و منداڵم موحتاج بونایه و، یان له‌ژێر باری قه‌رزێكی زۆردا بومایه نه‌مده‌توانی به‌مجۆره له‌خزمه‌تتاندا بم. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی به‌نده مانای ئه‌وه نیه کە لە هاوكاره به‌ڕێزه‌كانم له خولی چواره‌می پارله‌مان دڵسۆزترم بۆ نیشتیمان و، به هیچ جۆرێك ڕێگه به خۆم ناده‌م ئه‌م كرده‌وه‌یه‌م بچێته بابی موزایه‌ده یه‌كی بێ مانا به‌سه‌ر هاوكارهكانمهوه.
دووهه‌م: بۆ ئه‌و ھە ڤاڵه به‌ڕێزانه‌م له پارتی دیموكراتی کوردستان كه خوانه‌كرده به جۆرێك بیر بكه‌نه‌وه كه گوایه هه‌ڵه‌بجه له سنووری ئیداره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندایه و پارێزگاره به‌ڕێزه‌كه‌شی ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه ده‌ڵێم: هه‌ڵه‌بجه و بارزان و گه‌رمیان بۆیه جینۆسایدیان به‌رامبه‌ر كرا، چونكه دانیشتوانی كورد بوون. په‌روه‌رده‌ی ڕێبازی كوردایه‌تی كه ده‌كاته گیانفیدایی بۆ میلله‌ت و نیشتیمان و سه‌رفرازیان، ئه‌ركی یه‌كه‌مین و سه‌ره‌كی هه‌موو تاكێكه كه سه‌ر به ڕێبازی بارزانی نه‌مر بێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نه هه‌ڵه‌بجه موڵكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و، نه بارزان و بادینانیش موڵكی پارتی. جه‌نابی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش پارێزگاری هه‌موو ههڵهبجهییهكانهو، هه‌ڵه‌بجه‌ش ماڵی هه‌مومانه.
سڵاو له ڕۆحی شكۆداری پێنج ههزارپهپوله بێ تاوانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كوردستان و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان…
هه‌میشه ئاوه‌دان و سه‌رفراز بێت خاكی پیرۆزی كوردستان…
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا…
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
٢٤\١٢\٢٠١٨
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.