عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق 2 كانیدی نوێی بۆ هەردوو وەزارەتەكانی پەروەردەو كۆچ و كۆچبەران پێشنیار كردووە بۆ ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە .
بەپێی نوسراوێك كە واژووی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە سەرە هەر یەك لە شەیما حەیالی بۆ پۆستی وەزارەتی پەروەردە و نەوفەل بەها موسا بۆ پۆستی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران پێشنیار كردووە .
هەر بە پێی نوسراوەكە عەبدولمەهدی داوای دواخستنی یەكلایی كردنەوەی پۆستی وەزارەتی دادی كردووە لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.