Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:28

سه‌رۆکى حکوومه‌ت ژنه‌ سووتاوه‌که‌ى چەمچەماڵ ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌کات

لە توركیا چارەسەری پزیشکی بۆ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەو ژنەی لە چەمچەماڵ سووتابوو ڕەوانەی تورکیا دەکرێت و لە باشترین نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت. 

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ناوی نێچیرڤان بارزانییەوە قسەی لەگەڵ بنەماڵەی سێوان قادر کردووە و پێیان گوتوون، سەرۆک وەزیران هەرچی پێویستە لەپێناو چارەسەر و چاکبوونەوەی سێوان-دا دەیکات، ئەگەر پزیشکەکان رازیبن و تەندروستی رێگەبدات بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەنێردرێت بۆ تورکیا تاوەکو باشترین چارەسەر وەربگرێت و ژیانی رزگاربکرێت.

سێوان قادر، دایکی ئەو سێ منداڵەیە کە هەفتەی رابردوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا سووتان، لە ئەنجامدا سێ منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا، خۆیشی لە 90%ی جەستەی سووتا. ئەو ئێستا لە سلێمانی چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

سێوان قادر هاوژینەکەی بە تۆمەتبار دەزانێ و ده‌لێت "ئەم کەیسە دانەخرێ و بەسزای خۆی بگەیەنن، قەت لێی خۆشنابم. لە هیچ کەسێکیش خۆشنابم کە دەستی تێیدایە". 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.