له راگهیاندراوێكدا بانكی رافیدەین مەرجەكانی پێدانی قەرزی 30 ملیۆن دیناری بە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای نەینەوای ئاشكرا كرد و ناوچە كوردستانیەكانیش دەگرێتەوە.
بانكی رافیدەین لەراگهیاندراوێكدا ئاشكرای كردووه، لە شارەكانی سنووری نەینەوا بڕی 30 ملیۆن دینار و لە گوندەكانیش بڕی 15 ملیۆن دینار بەو هاووڵاتییانە دەدەن، كە خانووەكانیان لە ئەنجامی شەڕەكاندا وێران بوون، قەرزەكە تەنیا خەڵكی سنووری پارێزگای نەینەوا بە ناوچە كوردستانییەكانی دەشتی نەینەوا، مەخموور و شنگالیشەوە، دەگرێتەوە.
بانكی رافیدهین مهرجهكان ئاشكرا كردووه كه بریتین له ، تەنیا بۆ ئەو كەسانەیە، كە خانووەكانیان وێران بوون و هیچ بڕە هاوكارییەكیشیان بۆ ئاوەدانكردنەوە وەرنەگرتووە، وه دەبێ هاووڵاتی تاپۆی خانووەكە وەك رەهن لە بانك دابنێ تا قیستی قەرزەكە تەواو دەبێت.
یهكێكی تر له مهرجهكان ئهوهیه دەبێ هاووڵاتی لەماوەی 10 ساڵدا بە 120 قیست، قەرزەكە بداتەوە، وه قەرزەكە بە دوو بڕ دەدرێ، بڕێك دوای تەواوبوونی مامەڵە یاساییەكان و بڕێكیش دوای دروستكردنی نیوەی خانووەكە.
بانكی رافیدهین ئهوهشی ئاشكرا كردووه، دەبێ تاپۆی خانووەكە بەناوی داواكارەكە بێت و تا دانەوەی هەموو قەرزەكەش، داواكار ناتوانێ خانووەكەی بفرۆشێ، دەبێ قەرزەكە بۆ نۆژەنكردنەوەی خانووەكە تەرخان بكرێ و لە ئەگەری بەكارهێنانی بۆ مەبەستی دیكە، گرێبەستی قەرزەكە هەڵدەوەشێتەوە.
ئهوهش هاتووه، داواكار و كەفیلەكە لە رسومات و باجەكانی سەریان ئاگادار دەكرێنەوە، دەبێ داواكار لە كۆمپانیایەكی حكوومی بیمەی ژیانی خۆی بكات و لە ئەگەری كوژرانی لە ئەنجامی كردەیەكی تیرۆریستی، بانكی رافیدەین بیمەكە لە بری قەرزەكە وەردەگرێت، وه ئەگەر داواكار لە ماوەی پێنج ساڵی یەكەم هەموو قەرزەكەی دایەوە، ئەوا لە سووی بانكی دەبووردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.