دادگای فیدراڵی فیدراڵی عێراق رایگەیاند: خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران نادەستوورییە، لهمهودوا خانهنشینكردنی پهرلهمانتارانی عێراق ههڵدهوهشێتهوه و موچهیهیان نامێنێت.
ئیاس ساموك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگهیاند: دادگای فیدراڵی لە کۆبوونەوەکەیدا کە بە ئامادەبوونی مهدحەت مەحمود، سەرۆك و ئەندامانی دادگای فیدراڵی، بەڕێوەچوو تێیدا بڕیاردرا کە خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران نادەستوورییە.
گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ماددەی 6، 11 و 13 کە مووچەی خانەنشینی و ژمارەیەك ئیمتیاز بە پەرلەمانتاران دەدات نادەستوورییە.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لەمەودوا خانەنشینی پەرلەمانتارانی عێراق هەڵدەوشێتەوە و پەرلەمانتاران بەپێى یاساى یەکگرتووى خانەنشینى مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وەک هەر فەرمانبەرێکی ئاسایی حکوومەت مەرجەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
لهمهودوا خانهنشینكردنی پهرلهمانتارانی عێراق ههڵدهوهشێتهوه و بهو ناوه مووچهیهیان نامێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.