Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:17

ئه‌وقاف و کاروباری ئاینى له‌سه‌ر تۆمارێکى ڤیدیۆیی له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا راگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌
wazarati awqaf
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پێكه‌وه‌ژیانى ئایینه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاییینی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، روون و ئاشكرایه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى له‌ وڵاته‌كه‌مان مێژوویه‌كى پرشنگدارى هه‌یه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له ‌خاڵه‌ به‌هێزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و خه‌باتى پێشمه‌رگه‌ و هه‌موو دڵسۆزانه‌، 
 له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ، رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و راسپارده‌كانى كۆنفرانسى رێكخستنى گوتارى ئایینى هه‌رده‌م جه‌خت له‌م پره‌نسیپه‌ جوانانه‌ ده‌كاته‌وه‌. به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆمارێکی ڤیدیۆیى كۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه‌‌ بۆ به‌مەبەست و مه‌رامی تایبەتی.

له‌كۆتاییدا ، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایده‌گه‌ێنێت ، ئێمه‌ رێكارى یاساییمان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سە له‌رابردوودا گرتۆته‌ به‌ر، و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دڵنیایى ده‌داته‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان و پێكهاته‌ ئاینییه‌كان كه‌ پارێزه‌رى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى ئایینین له‌هه‌رێمى كوردستان .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.