له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ژێر ناوی ئاماری رووداوه‌كان چیمان پێ ده‌ڵێن بڵاوكرده‌وه
هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌نێت ، له‌ماوه‌ی 10مانگی یه‌كه‌می ئه‌مسال له‌شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌قه‌زای كۆیه‌شه‌وه كۆمه‌لێك ڕوداوی هاتووچۆ كه‌وتنه‌وه كه‌ژماره‌یان (1119) ڕوداوبون كه‌به‌داخه‌وه له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕوداوانه 214 هاولاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه وه(1212) هاولاتیش زامداربوینه به‌زامی هه‌مه جۆر جگه له‌زیانی ماددی زۆر كه‌به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت كه به‌ر مولك ومالی هاولاتیان ومولكی گشتی كه‌وتوه
راشیده‌گه‌ێنێت ، ئێمه ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ل ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی پارسال بۆ ده‌مانگی سال ده‌بینین كه‌وا وه‌كو ڕیژه و ژماره‌ش زیادی نه‌كردوه به‌لكو له‌وانه‌یه كه‌میشی كردبێت به‌لام ئێمه هه‌ر پێمان زۆره وه‌كاتێك په‌نجه‌ی هاولاتیه‌ك به‌هۆی ڕوداوێكی هاتووچۆوه خوێنی لێ دێت ئێمه پێی خه‌مبار ده‌بین وه له‌هۆكاری ڕوداوه‌كه ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕیه‌ك له ڕیگاوبانه‌كان هه‌بێت وه هۆكار بوبێت بۆكه‌وتنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه به‌زووی چاره‌سه‌ری بكه‌ین
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ى هاتووچۆی هه‌ولێر :
په‌یامێك له‌هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
بابه‌ت /ئاماری ڕوداوه‌كان چیمان پێ ده‌لێن؟
له‌ماوه‌ی 10مانگی یه‌كه‌می ئه‌مسال له‌شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌قه‌زای كۆیه‌شه‌وه كۆمه‌لێك ڕوداوی هاتووچۆ كه‌وتنه‌وه كه‌ژماره‌یان (1119) ڕوداوبون كه‌به‌داخه‌وه له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕوداوانه 214 هاولاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه وه(1212) هاولاتیش زامداربوینه به‌زامی هه‌مه جۆر جگه له‌زیانی ماددی زۆر كه‌به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت كه به‌ر مولك ومالی هاولاتیان ومولكی گشتی كه‌وتوه
ئێمه ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ل ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی پارسال بۆ ده‌مانگی سال ده‌بینین كه‌وا وه‌كو ڕیژه و ژماره‌ش زیادی نه‌كردوه به‌لكو له‌وانه‌یه كه‌میشی كردبێت به‌لام ئێمه هه‌ر پێمان زۆره وه‌كاتێك په‌نجه‌ی هاولاتیه‌ك به‌هۆی ڕوداوێكی هاتووچۆوه خوێنی لێ دێت ئێمه پێی خه‌مبار ده‌بین وه له‌هۆكاری ڕوداوه‌كه ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕیه‌ك له ڕیگاوبانه‌كان هه‌بێت وه هۆكار بوبێت بۆكه‌وتنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه به‌زووی چاره‌سه‌ری بكه‌ین
به‌لام به‌داخه‌وه نزیك له90% ڕوداوه‌كان كه كه‌وتونه‌ته‌وه به‌هۆی تیژرۆییه‌وه بوه كه‌ئه‌مه‌یان بۆته به‌لایه‌ك بۆسیستمی هاتووچۆ وه‌بۆته مۆته‌كه‌ی مه‌رگ كه‌رۆژانه خوێنی گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌ڕێژێت
بۆیه لێره‌وه وه به‌بۆنه‌ی سالیادی قوربانیانی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆداوایه‌ك له‌هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی له‌براو خوشكه شوفێره‌كانمان كه‌تكایه پابه‌ندی ڕۆیشتن بن به‌و خێراییه‌ی كه‌ئێمه‌ی هاتووچۆ بۆمان دیاری كردون به‌هێماكانی هاتووچۆ وه‌بزانن ئه‌وه خێراییه سه‌لامه‌ته‌كه‌یه كه زووتر ده‌تانگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه‌ی مه‌به‌ستتانه وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن وه‌هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆتیژرۆیی مه‌دۆزنه‌وه چونكه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كۆتایی هه‌ر خۆتان ده‌بن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.