Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:50

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ : پێویستیه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ته‌واوبوونى له‌ قۆناغی کۆتایی دایه‌

وڵاتى ئه‌لمانیا سه‌رپه‌رشتى دروست كردنى ده‌كات
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/12/2018 به‌ ئاماده‌بوونی  به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی وبه‌رێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌ری هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت بەڕێوه‌چوو.

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ تیشكخرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ و پلانی ستراتیجی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌رووی ته‌ندروستی كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانی رابردوو باسی لێوه‌كرابوو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی دابینكردنی كه‌رسته‌ و پێویستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ له ‌قۆناغی كۆتایی دایه‌ .

له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جارێكی  دیكه‌ ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌رووی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ و پرۆژه‌كان، بۆئه‌مه‌ش چه‌ندین پێشنیاریان خسته‌روو.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.