ئه‌مڕۆ كه‌یفی عومه‌ر ، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ره‌گه‌زنامه و كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری و پاسپۆرت له ٢٥ی ئه‌م مانگه‌وه له كاره‌كانیان ده‌وه‌ستن و هاووڵاتییان بۆ تازه‌كردنه‌وه و ده‌رھێنانی پاسپۆرت ناتوانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت و كارتی نشیتمانیی ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌كانییان رایی ده‌كرێت.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه به هۆی هاتنی میوانی بیانیی و گه‌شتیاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نیشینگه‌كان له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و كاروباره‌كان رایی ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و ژماره پاسپۆرته‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ماوه‌ته‌وه و هاووڵاتییان وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه، كه‌یفی عومه‌ر گوتی: له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای دھۆك شه‌ش ھه‌زار پاسپۆرت وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه و له پارێزگای سلێمانی چوار هه‌زار و ٨٠٠ پاسپۆرت و له پارێزگای ھه‌ولێریش سێ ھه‌زار پاسپۆرت وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه، بۆیه تكا له‌و هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه به‌زووترین كات سه‌ردانمان بكه‌ن و پاسپۆرته‌كانییان وه‌ربگرنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.