Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:59

په‌روه‌رده‌ ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بابه‌تى بیرکاری و زانستى له‌تاقی کردنه‌وه‌کاندا ڕاده‌گه‌ێنێت

قوتابخانه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23 ى 12  ى 2018 ، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردیته‌وه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار 
 قوتابخانه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌كانى قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى و خانه‌قین له‌باره‌ى پرسى سیستمى به‌ ئینگلیزی كردنى هه‌ردوو بابه‌تى بیركارى و زانسته‌وه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌  وڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌دوای په‌یوه‌ندی كردن به‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بنه‌ڕه‌تی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ پرسیاركردن سه‌باره‌ت به‌ شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی، پێیان راگه‌یاندین كه‌ سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌ت یه‌ك شێوازه‌ و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌ك نییه‌ بۆ هیچ قۆناغێك و پۆلێك".

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پۆلی چواری بنه‌ڕه‌تی كه‌ به‌ئینگلیزی ده‌خوێنن له‌و قوتابخانانه‌ شێوازی پرسیاره‌كانیان هاوشێوه‌ی پۆله‌كانی تره‌، واته‌ 50% به‌ 50% ده‌بێت، نوسین و هه‌ڵبژاردن.

1

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.