هۆشیار زێباری ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بڕیارێكی ژیرانه‌بوو له‌كاتی خۆیدا بوو.
شه‌وی رابردوو مه‌كگۆرك بڕیاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی دا.
له‌مباره‌یه‌وه تۆڕی هه‌واڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه، مه‌كگورك پلانی دانابوو له مانگی شوباتی 2019 ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كه ژماره‌یان 2 هه‌زار سه‌ربازه، ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.