Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:21

جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە سلێمانی داده‌به‌زێت

بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەكانی سوتەمەنی
کوردستان TV
#7
100%


پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی پارێزگار و نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بڕیار درا لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەكانی سوتەمەنی نرخی بەنزین لە سبەینێوە 25 دیناری تر كەم بكرێتەوە.

پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 22-12-2018 هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی كۆبووەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەكانی سوتەمەنی، نرخی بەنزین لە سبەینێوە 25 دیناری تر كەم دەكرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.