هونەرمەند و نووسەری بەناوبانگی كورد” پشكۆ ناكام “ لە هەوڵێكی بێ وێنەدا 100 شیعری نزار قەبانی كردە كوردی و لە چاپكراوەكانی بنكەی ئەدەبی چاپ و پەخشی جەمال عیرفان، و پێشكەش بە خوێنەر و كتێبخانەی كوردی كرد .
ئهم كتێبه له بهرگی دواوهیدا بە چەند دێرێك نووسراوە ژیان فێری خۆشەویستیت دەكا تاقیكردنەوەكان فێرت دەكەن كێت خۆش بوێ، هەڵوێستەكان فێرت دەكەن كێ تۆیی خۆش بوێت، ئەو كتێبە بۆ ئەوانە باشە كە حەز دەكەن بە زمانی شیرینی كوردی شیعرەكانی ئەو شاعیرە بخوێننەوە .
نزاری كوڕی تۆفیقی قەبانی ناوی تهواوی ئهم شاعیرهیه كه له 21 ی مارسی ساڵی 1923 لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە دایك بوە و یەكێكە لە شاعیرە هەرە دیارەكان و هەوادارێكی زۆری هەیە كە بە ئەشقەوە شیعرەكانی دەخوێننەوە .
قهبانی له شاری لهندهن له بهریتانیا لە 30 ئەبریلی ساڵی 1998 و لە تەمەنی 75 ساڵی بە نەخۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد ، بهڵام تهرمهكهیان هیچنایهوه بۆ سوریا و لهم وڵاته به خاكیان سپارد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.