Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:55

کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەینێ یه‌کشه‌ممه‌ دواخرا

دەنگ لەسەر دادوه‌رانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدڕاڵی درا
کوردستان TV
100%


دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەینێ یەکشەممە دواخرا و ئەمڕۆش دەنگ لەسەر  دادوه‌رانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدڕاڵی درا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی كانونی یه‌كه‌م، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، تیایدا بە ئاماده‌بونی 241 په‌رله‌مانتار ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌رانه‌ درا كه‌ بۆ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی فیدڕاڵی كاندید كرابوون.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا سه‌رجه‌م فراكسیۆنی كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر نه‌بوونی نوێنه‌ری كورد له‌ناو كاندیدانی دادگاكه‌، بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، بەڵام دواتر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆبوونه‌وه‌ و كۆتاییان به‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كان هێنا.

دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا له‌ بری دواخستنی دانیشتنه‌كان بۆ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 23 و 24ی كانونی یه‌كه‌م، درێژه‌ به‌ دانیشتنه‌كان بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.