Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:50

کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بێ ئه‌نجام کۆتایی هات

پرسی بەشداریکردنیان لە حکومەتی نوێ بریار بدات
کوردستان TV
#7
100%


کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دوای حەوت کاتژمێر لەسەر پرسی بەشداریکردنی حزبه‌كه‌یان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆتاییهات، جڤاتی نیشتمانی نەیتوانی بڕیاری یەکلایکەرەوە بدات لەسەر پرسی بەشداریکردنیان لە حکوومەت.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌  كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی تاووتوێكراون، كه‌ به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌ت و كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان بوون.

به‌ گوێره‌ی میدیای فه‌رمی گۆڕان، ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دراوه‌ته‌ لێژنه‌ی دانوستانکارى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى پرسى بەشداریکردن یان نەکردن لە کابینەى نوێ.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌كه‌،‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ بڕیاری به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌ت نه‌دراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.