Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:27

د.محه‌مه‌د خورشید: له‌ رۆژی ئاڵای کوردستان که‌رکووک بارودۆخێکی تایبه‌تی هه‌بوو

له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاسایی نه‌بۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌ دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه‌.

دکتۆر محه‌مه‌د خورشید بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ لێدانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی: دەسەڵاتی عەسکەرتاری لەکەرکووک لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان ڕێگایان نەدا ئاڵای کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی لە سەر دام دەزگاکانی حکومی  و حیزبی هه‌ڵبكرێت.

بەرپرسی لقی سێی پارتی گوتیشی: خۆبه‌ختانه‌ كوردستانیانی كه‌ركووك ئه‌م یاده‌یان به‌رزراگرت، قوتابیانی زانكۆی كه‌ركووك له‌ كۆلیژی یاسا سه‌ره‌ڕای هێزێكی زۆری مكافحه‌ی ئیرهاب له‌وێ بوو، قوتابیه‌ كورده‌كان به‌ گوتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب و ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان به‌رزكرده‌وه‌ ئه‌م یاده‌یان پیرۆزراگرت.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێ گه‌ڕه‌كی ناو شاری كه‌ركووك بۆ نموونه‌ گه‌ره‌كی شۆریجه‌ یادكار و ئیمام قاسم ، باروتخانه‌، ره‌حیماوا به‌شێك له‌ قوتابخانه‌ كوردییه‌كانیش ئاڵای كوردستانیان به‌رزكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ دوكانداره‌كان ئاڵای كوردستانیان به‌رزكرده‌وه‌ له‌به‌رده‌م دوكانه‌كانیان ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵواسیبوو.
 
له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك، دكتۆر محه‌مه‌د خورشید گوتی، به‌و دۆخه‌ی ئێستای كه‌ركووك به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ناكه‌ین، هه‌موو لایه‌ك ئێستا پێگه‌ و قورسایی پارتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و كه‌ركووك و عێراقیش ده‌بینن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.