پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بە ئەندامانی دادگای تێهەڵچونەوە دا كە پێكهاتبوو لە پێنج كەس، بەهۆی ئەوەی هیچ كوردێكی تێدا نەبوو فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد و هاتنە دەرەوەی هۆڵەكە.
ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر لابردنی ناوی كاندیده كورده‌كان بۆ پۆستی ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه، بۆیه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بایكۆتی دانیشته‌كه‌یان كرد.
فراكسیۆنە كوردستانییەكان رایانگه‌یاندووه: دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنی داوە كە لیژنەی یاسایی ڕاسپێرێت تاوەكو لەگەڵ دادگاكە گفتوگۆ بكەن و بەڵێنی ئەوەشی داوە كوردێك بكرێتە ئەندامی دادگای تێهەڵچونەوەی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.