ئه‌مرۆ شه‌ممه 22 ى 12 ى 2018 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەماڵ قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی لەچەن ڕۆژی ڕابردودا لەنێوان چەن برایەک لەگەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار شەڕەتەقە دروست بوو یەکێکیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا دوو برای دیکەی برینداربوون .
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بەناوی ( هەڵمەت براعەزیز نادر ) لەدایکبووی 1984دوای چوار ڕۆژ لەنەخۆشخانە ئەمشەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا
ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەماڵ قدووری ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەگەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە.
شوان عه‌زیز
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.