له وان رێگه‌ی ١٧ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون، به‌هۆی به‌فر و گه‌رده‌لووله‌وه به‌رووی هاتوچۆدا داخراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له باشكاله ٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون، له گورپنار ١٢ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی به‌فر و گه‌رده‌لووله‌وه گیراون و تیمه‌كان ده‌ستیان به راماڵینی به‌فری سه‌ر رێگاكان كردووه.
هاوكات له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤای هه‌كاری، ته‌مومژ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه درووستكردووه.
له شارۆچكه‌كه ناوه ناوه پله‌كانی گه‌رما بۆ حه‌وت پله لهژهر سفر داده‌به‌زن و مه‌ودای بینین له هه‌ندێك شوێن تا پنج مه‌تر دابه‌زیوه. شۆفێران له كاتی لێخوڕیندا تووشی ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه و كاربه‌ده‌ستان داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل‌دا وریابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.