لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له مه‌راسیمێكدا به به‌شدارى تیمێكى پێشوازى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى پێشوازى له هاوتا ئوسترالییهكهى، سكوت موریسۆن كرد.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ساتى له سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا كرد ، ئه‌وه‌ى مه‌راسیمه‌كه‌ى له هاوشێوه‌كانى جیاده‌كرده‌وه، ئه‌مجاره، له ریزى پاسه‌وانى شه‌ره‌فدا تیمێكى هێزى پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له ریزى پاسه‌وانى شه‌ره‌فدا به‌شدارییان له مه‌راسیمه‌كه كرد و ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له دواى 2003ه‌وه له ئاستێكى پرۆتۆكۆلى باڵادا به‌و جۆره پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاتێكى بیانى بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.