Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 17:42

کچێکى فوئاد مەعسوم : سەرۆک مەسعود بارزانی مه‌رجه‌عی هه‌موو کورده‌

خیانەتکارانى ١٦ى ئۆکتۆبەر دەبێ ڕیسوا بکرێن
کوردستان TV
100%


شیرین فوئاد مەعسوم كچى سەرۆکى پێشووى کۆمارى عێراق لەمیانەى کۆڕێکدا  ڕایده‌گه‌ێنێت ، وشەی سەرۆک بۆ رێزدارمەسعود بارزانی کەمە، ئەو دەبیت پێی بگوترێت ڕابەر و کورد هەمووی کۆک بێت لەسەر ئەمە چونکە ئەوەتا بۆ هەموو لایەک دیار بوو کە ئەو هەر وا تەماشا کراوە و دەکرێت.
مه‌هاباد قەرەداغى نوسەر و ڕۆژنامەنووس، لە هەژمارى  خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 19 ى 12 ى 2018 ،  لە کۆڕێکی زۆر خۆش و سەرنجڕاکێش ئامادە بووم
 هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى ، خانمێکی خوێنشیرین ناوی د. شیرین فوئاد مەعسوم بوو، کچی سەرکۆماری پێشووی عێراق، كۆڕێك له‌لایه‌ن  مەکتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆی ساز درابوو ،  ڕاو بۆچوونەکانی زۆر جوان بوون، لە ناو ئەو ڕا جوانانەی کە سەرنجی منی راکێشا و سەرنجی ئێوەی بۆ ڕادەکێشم، ئەمانە هەبوون:
یەکەم: نرخی پلە و پایەی سەرکۆماری عێراق سفرە. (رەخنەی لە هەڵوێست و بۆچوونەکانی باوکی هەبوو، ئەمەش بۆ هەموومان باڵکێش بوو).
دووەم: وشەی سەرۆک بۆ رێزدارمەسعود بارزانی کەمە، ئەو دەبیت پێی بگوترێت ڕابەر و کورد هەمووی کۆک بێت لەسەر ئەمە چونکە ئەوەتا بۆ هەموو لایەک دیار بوو کە ئەو هەر وا تەماشا کراوە و دەکرێت.
سێیەم: خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەبێت ڕیسوا بکرێن و کەس قسە و مامەڵەیان لەگەڵ نەکات بۆ ئەو مەبەستەش حیکایەتێکی سەرنجڕاکێشی گێڕایەوە چۆن جولەکەیەکی خیانەتکار لە لایەن ئەهلی گەرەکەکەیانەوە نەفرەتێکی تاهەتایی لێکراوە چونکە خیانەتی لە نەتەوەکەی کردووە.
چوارەم: دەبێت کورد کار بۆ دەولەت بکات و بەس، فیدڕاڵی مانایەک نادات.
پێنجەم: کورد بوون کولتووری بۆ دروست بکرێت.

1

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.