ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق، به‌پێی ماده‌ی 340 له‌یاسای سزادانی عێراقی بریاری گرتنی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ركردووه، به‌ڵام ناوبراو له‌رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردووه‌وه ده‌وامی نه‌كردووه و رۆیشتوه‌ته به‌غدا.
كاكه‌ره‌ش سدیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، ده‌ركردنی بریاری گرتن بۆ ڕاكان جیوری په‌یوه‌ندی به به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیه‌وه هه‌یه، بریاره‌كه په‌یوه‌ندی به چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها كاكه‌ڕه‌ش سدیق پێیوایه یه‌كشه‌مه‌ی داهاتو چاره‌نووسی جبوری روون ده‌بێته‌وه، به‌وه‌ی ئایا به‌هۆی بریاری گرتنه‌كه‌یه‌وه ده‌توانێت ده‌وام بكات، یاخود له ده‌وام كردن داده‌بڕێت.
رۆژی پێنجشه‌مه، ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، ده‌رچوونی بریاری گرتنی بۆ جبوری پشتراستكرده‌وه، كه به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه ناوبراو كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێك شت و مه‌ك، به‌و هۆیه‌وه شت و مه‌كه‌كان تێكچوون و خراپ بوون.
ڕاكان جیوری ، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له له‌رۆژی چوارشه‌مه‌وه رایكردۆته به‌غداو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری كه‌ركوك،چونكه پێشتر زانیاری پێگه‌یشتووه كه بڕیارێك بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.