Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 03:43

تەرمی نوسەری دیاری کورد "جەمال نەبەز" گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان

جەمال نەبەز، یەكێك بوو لە نوسەر و زمانزانە دیارەكانی كورد
کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا تەرمی نوسەری دیاری كورد "جەمال نەبەز" لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێوده‌وله‌تى هەولێرەوە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە گه‌ڕێندرایه‌وە هەرێمی كوردستان.
 
ئامانج سالح په‌پامێنری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا لە ڕێگەی فڕۆكەوە و لە وڵاتی ئەڵمانیاوە تەرمی نوسەری كۆچكردوو جەمال نەبەز گه‌ڕێندرایه‌وه‌ خاكی كوردستان  له‌ڕێگای فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تى هەولێر .

ڕاشیگه‌یاند،  دواتر بە كەژاوەی ئۆتۆمبێل دەگەڕێنرێتەوە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەخاك دەسپێردرێت.

جەمال نەبەز، یەكێك بوو لە نوسەر و زمانزانە دیارەكانی كورد، كە خاوەنی چەندین كتێبی نوسراو و وەڕگێردراوی خۆیەتی و لەساڵی 1962 ەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە.

جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە دایكبووە و رۆژی 8ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.