Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 18:13

ئه‌مشه‌و تەرمی نوسەری دیاری کورد "جەمال نەبەز" ده‌گه‌رێنرێته‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان

جەمال نەبەز، یەكێك بوو لە نوسەر و زمانزانە دیارەكانی كورد
کوردستان TV
100%

بڕیارە كاتژمێر 10ى ئه‌مشه‌و تەرمی نوسەری دیاری كورد "جەمال نەبەز" لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێوده‌وله‌تى هەولێرەوە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئه‌مشه‌و هه‌ینى، لە ڕێگەی فڕۆكەوە و لە وڵاتی ئەڵمانیاوە تەرمی نوسەری كۆچكردوو جەمال نەبەز بگەڕێنرێتەوە خاكی كوردستان و سەرەتاش تەرمی ناوبراو دەگاتە فڕۆكەخانەی هەولێر و دواتر بە كەژاوەی ئۆتۆمبێل دەگەڕێنرێتەوە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەخاك دەسپێردرێت.

جەمال نەبەز، یەكێك بوو لە نوسەر و زمانزانە دیارەكانی كورد، كە خاوەنی چەندین كتێبی نوسراو و وەڕگێردراوی خۆیەتی و لەساڵی 1962 ەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە.

جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە دایكبووە و رۆژی 8ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.