Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:49

دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاناى زیانلێکەوتووانی شەوی رابردووی سۆران ده‌چێت

كۆمەك و هاوكاریان بەسەردا دابەش كردن
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو، چەند ماڵێك لە شاری سۆران ژێرئاو كەوتن، ئەمڕۆ هەینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهانایانەوە هات و كۆمەك و هاوكاری پێشكەش كردن.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاوەوە، چەند ماڵێكی شاری سۆران زیانیان بەركەوت، دەزگای خێرخوازیی بارزانیمان لەم زیانانە ئاگادار كردەوە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ هەینی بەهانای ئەم زیانلێكەووتوانە هاتن و بڕێك كۆمەك و هاوكاریان بەسەردا دابەش كردن".

هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بریتی بوون لە بەتانی، سۆپا، خواردەمەنی، جلوبەرگی منداڵان، قاپ و پێداویستی ماڵان، ئەوانەی زیاتریش زیانیان بەركەوتبوو، دوو خێزانی ئاوارەی خەڵكی شاری عەفرین بوون، كە لە شاری سۆران نیشتەجێ بوون و ئاو چووبووە ناو ماڵەكانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.