دوای ئەوەی ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا دا، کۆشکی ئیلیزێی فەرەنسا رایگەیاند ئه‌مرۆ هه‌ینى پێشوازی لە نوێنەرانی هەسەدە دەکات.
میدیا فەرەنسیەکان بڵاویانکردەوە کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاندووە رۆژى هەینی ئیمانیۆڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرنسا پێشوازی لە نوێنەرانی هەسەدە دەکات.
بەگوێرەی هەواڵی ڕاگەیەندنە فەرەنسیەکان هەریەک لە ڕیاز ده‌رار و ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكانی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبنەوە.
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ته‌واوی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ناویشیاندا هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)، كه هێزه كوردییه‌كانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزانه هه‌ژمار ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌مریكا پاراستنی خه‌ڵكی باكووری سووریا و ئارامی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی روونه‌داته‌وه و تیرۆریستان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.