Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 05:01

حزبی شیوعی کوردستان بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمدا ناکات

حزبی شیوعی بڕیاری داوە ئۆپۆزسیۆن بێت
کوردستان TV
100%

حزبی شیوعیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ناکات.

جەلال دەباغ، نووسەر و رۆشنبیری چەپڕەو کە ماوەیەکی زۆر سەرکردەی حزبی شیوعیی کوردستان بووە، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە کە لە ١٢ی مانگی ١١ی ٢٠١٨دا حزبی شیوعی بڕیاری داوە ئۆپۆزسیۆن بێت و بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نەکات.

بەپێی بڕیارەکەی حزبی شیوعی بێت، هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە حکوومەت، بریتییە لە جیاوازیی دیدیان دژ بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداریی ھێزە براوەکان“. باسیش لەوە کراوە کە ئەوان پێیان وایە، ”توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەژاری و بێکاری و بەشداریی سیاسی و چین و توێژە پەراوێزخراوەکانی نابێت“.

حزبی شیوعی کە خاوەنی کورسییەکی پەرلەمانی کوردستانە، لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندووە: ”بەشدارینەکردن لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانای ئەوەیە کە خۆمان وەک حزبێکی بەرھەڵستکار رادەگەیەنین، بەڵام بەرھەڵسکارێک لە روانگەی بەرنامەیەکی چەپی نیشتیمانیی دیموکراتیخواز“.

حزبی شیوعیی کوردستان کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ حزبی شیوعیی عێراقدا هەیە و لەسەر بنەماکانی مارکسیی لینینی کار بۆ سیستەمی ئیشتراکی دەکەن و بانگەشەی هەوڵدان بۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی عەلمانی کە دوور بێت لەسەر تێکهەڵکێشانی ئایین و دەسەڵات، دەکەن. 

لەگەڵ ئەوەشدا لەم دواییانەدا هاوپەیمانییان لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە کەسێکی ئایینیی شیعەیە، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی (سائیروون) ڕاگەیاندووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.