Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:41

حکوومەتی هەرێم: بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا جێگای سەرسوڕمان بوو 

سەفین دزەیی: کشانەوەكه‌ ڕەنگە گرفتەکان زیاتر بکات
کوردستان TV
100%

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نەک جێگای سەرسوڕمانی خەڵکی سووریا و ناوچەکە بوو، بەڵکو لەوەدەچێت لەناو خودی ئەمریکاش جێگای سەرسوڕمان بووبێت، بەڕاستی کتوپڕبوو، ڕەنگە گرفتەکان زیاتر بکات و نیگەرانییەکان زیاتر بکات، ھیوادارین ئەگەر ئەو بڕیارەش جێ بەجێ بکرێت، ھەوڵەکان لەڕووی سیاسییەوە بەردوام بێت بۆ چارەسەرێکی گونجاو لە ئێستا و داھاتووی سوریا".

جەختیشی کردووەتەوە کە کورد وەک نەتەوە لە دروست بوونی دەوڵەتی سووریاوە چەوسێنراونەتەوە و مافیان نەبووە، بەڵام ”لەھەمانکاتدا ھێزی سیاسی و چەکداریش ھەن کە بەشێکیان لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون ھەندێک ناوچەیان کۆنتڕۆڵ کردووە کە بۆتە جێگای کێشە و ململانێ و نیگەرانیی وڵاتان بۆ نموونە تورکیا، ھیوادارین ئەو بارودۆخەی دێتە پێش، نەبێتە ھۆی کێشە و گرفتی زیاتر بۆ خەڵکی سڤیلی کورد و ھەموو پێکھاتەکان، بەڵێ نیگەرانی ھەیە، ئێمەش وەکو ھەموو لایەک لەنزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین".

سەفین دزەیی هیوای ئەوەی خواستووە کە دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز نەبێت کە ببێتە مایەی ئاوارەیی خەڵک. دەشڵێت: ”یەکێک لەو نیگەرانییانەی ھەمانە، ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر کۆچڕەو (پەنابەر) بەو ھۆیەوە ڕوو لەکوردستان بکەن، وەک دەزانرێت نزیکەی (٢٧٠) ھەزار پەنابەری سووریا ئێستا لەھەرێمی کوردستان ھەیە، ئێمە نیگەرانی ئەوەین ئەو بارودۆخە ببێتە ھۆی زیاتربوونی ژمارەی پەنابەرانی سووریا لەھەرێم".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.