Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:41

کۆرێکی فۆتۆگرافی بۆ "ئه‌ندازیار فارس سه‌عدی" سازکرا

له‌ دایكێكی ئه‌رمه‌نی و باوكێكی داغستانی بووه‌
کوردستان TV
100%

 دوێنێ ئێواره‌ ڕێكه‌وتی ۲٠۱۸/۱۲/۲٠ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر كۆڕێكی بۆ هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و ئه‌ندازیار فارس سه‌عدی سازكرد.

ناوونیشانی كۆڕه‌كه‌( جه‌مال داود و موراد داغستانی) بوو  كۆڕگێڕ له‌ ماوه‌ی پتر له‌ سه‌عات و نیوێك له‌ڕێگه‌ی نیشاندانی كاری فۆتۆگرافیی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌وه‌ كۆمه‌ڵێك به‌راوردی له‌ نێوانیاندا كرد و به‌خێراییش به‌سه‌ر مێژووی هونه‌ری فۆتۆگراف له‌ شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕی .. موراد داغستانی كه‌ له‌ شاری مووسڵ دانیشتووه‌ له‌ دایكێكی ئه‌رمه‌نی و باوكێكی داغستانی بووه‌ ؛ له‌ ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه‌ ئێراق باوه‌شی گه‌رمی بۆ كرده‌وه‌ و بایه‌خی زۆری پێ دا و هه‌موو ده‌رگاكانی بۆ خسته‌ سه‌ر پشت تا له‌ چالاكی و پیشانگه‌كانی جیهان به‌شدار بێ ؛ هونه‌رمه‌نده‌ بێ نازه‌كه‌ی خۆشمان له‌ ژیانی خۆی به‌و هه‌موو به‌هره‌یه‌ی هه‌یبوو بایه‌خی پێ نه‌درا كه‌ مردیش به‌ یه‌كجاری به‌گۆشه‌ی له‌ بیرچوونه‌وه‌مان سپارد .

كۆڕه‌كه‌ گفتوگۆی گه‌رموگوڕی به‌ دوای خۆیدا هێنا و دوڵه‌مه‌ندتری كرد؛ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كۆڕه‌ پڕ زانیارییه‌ گرنگه‌ بۆ فۆتۆگرافه‌ران ؛ ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م هونه‌رمه‌ندانی فۆتۆگرافی لێ ئاماده‌ بوو.

سه‌رچاوه‌/په‌یجی ئازاد عه‌بدولواحید

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.