Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 19:43

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌

سه‌رله‌به‌رى هه‌واڵه‌كه‌ ڕاست نییه
کوردستان TV
100%

ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندێک له‌ په‌یج و ئه‌كاوه‌نته‌كانى سۆشیاڵ میدیا لیستێكیان به‌ ناوى ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ بۆ كڕینى خانوو هاوكارییان كراوه و له‌ پاره‌ى حكومه‌ت به‌ سه‌تان هه‌زار دۆلاریان دراوه‌تێ‌!

به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌رى هه‌واڵه‌كه‌ و ئه‌و لیسته‌ به‌ ته‌واوى دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه، به‌ڵكوو مه‌به‌ست و مه‌رامێكى نادیارى له ‌پشته‌‌. هه‌ر كه‌سێكیش به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر هه‌یه‌، با بڵاوى بكاته‌وه‌.

نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
20/12/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.