ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق لە بڕیارێكدا بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ، بۆ ماوەی سێ رۆژ پشووی فەرمی لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەت راگەیاند.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە كە دەكەنە 30 و 31 كانوونی دووەمی 2018 و 1ی كانوونی دووەمی 2019، وەك پشووی فەرمی رابگەیەنێت.
چاوەڕوان دەكرێت حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش چەند رۆژێك بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە وەك پشووی فەرمی رابگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.