به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر ڕاىگه‌یاند، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ بازرگانان ده‌كات بۆ هاورده‌كردنی به‌نزینى زیاتر و ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخی به‌نزین به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بێت و ره‌نگه نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین بگاته 650 دینار.
ئاری كاكه‌شین به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نرخی به‌نزین هه‌ندێك به‌رز بووه‌وه، ئێستا به‌رده‌وام به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر دوو هۆكاره‌كه یه‌كه‌میان ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ بازرگانان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزینی زیاتر هاورهده بكه‌ن و كێبه‌ركێ دروست بێت، ھۆكاری دووه‌میش كۆمپانیای كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین بڕێكی زیاتری به‌نزین ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخی به‌نزین زیاتر دابه‌زێت.
ئاری كاكه‌شین به (وشه)ی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین بۆ 650 دینار دابه‌زێ، جگه له‌وه‌یش پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌نزین زیاد بكرێت، چونكه ئه‌و به‌شه‌ی بۆ ئێمه ره‌وانه ده‌كرێت زۆر كه‌مه و ناتوانین به‌سه‌ر هاووڵاتییانی دابه‌شى بكه‌ین.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه نرخى به‌نزین له شارى هه‌ولێر دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئێستا یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ به 660 تا 675 دیناره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.