سه‌رۆكی روسیا بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ كشانه‌وه له سوریا به بڕیارێكی دروست هه‌ژماركرد، له هه‌مانكاتیشدا رایگه‌یاند كه له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ تێناگات.
له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی رۆژنامه‌وانیی خۆیدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی كانونی یه‌كه‌می 2018 له مۆسكۆی پایته‌خت سازیكرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند: هێشتا ئاماژه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا نابینم، به‌ڵام له‌وانه‌شه ئه‌و كاره رووبدات به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا هه‌نگاو ده‌نێین.
پوتن راشیگه‌یاند كه گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا، پێویستی به‌وه نییه ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، وتیشی: "له‌م كشانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مریكا له سوریا تێناگه‌م، چونكه 17 ساڵه ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بوونی هه‌یه و هه‌موو ساڵێك ده‌ڵێن ده‌كشێینه‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وان هه‌ر له‌وێن".
پوتن راشیگه‌یاند كه هاوڕایه له‌گه‌ڵ تره‌مپ سه‌باره‌ت به به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا و ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه كه هێزه‌كانی روسیا گورزی كوشنده‌یان له‌و رێكخراوه داوه، به‌ڵام هۆشداریشیدا له مه‌ترسیی دزه‌كردنی داعش له سوریاوه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه.
رۆژی چوارشه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2018، ساره ساندرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ده‌ستمان كرد به كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه قۆناغێكی نوێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه نین بۆ كۆتاییهاتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی".
له كۆتایی ساڵی 2017 جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه تیمه دیپلۆماسییه‌كانی سوریا هاوكاریی ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئیداره‌كردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ شه‌ڕی داعش و مه‌شق و راهێنانی هێزه ناوخۆییه‌كان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان ته‌رخان كراوه.
له مانگی ئابی 2014ه‌وه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشی له سوریا و عیراق به به‌شداریی زیاترله 40 ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌ب و وڵاتانی كه‌نداو پێكهێنا، ئه‌وه‌ش دوای روداوه‌كانی داگیركردنی موسڵ له عیراق.
بۆیه‌كه‌مجاریش ئه‌مریكا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2015 نزیكه‌ی 50 سه‌ربازی خۆی ره‌وانه‌ی خاكی سوریا كرد كه رۆڵیان ته‌نها راوێژكاری و رێنمایی كردن بوو به‌بێ به‌شداریكردن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، له‌وكاته‌وه تا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته 2 هه‌زار و 200 سه‌رباز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.